بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بە دەم گەییشتنی بە فڕگەی «ووشی» ئامانج لە گەشتەکەی بۆ چینی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی چینی لە بارەی پەیوەندیی دوو لایەنەی سیاسی و ھەروەھا شێوازی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چین لە بارەی ھاوکارییە ئابوورییەکان ڕاگەیاند.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «وانگ یی» وەزیری کاروباری دەرەوەی چین بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری بەرەو چین وەڕێ کەوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی لەگەڵ ھاوتای چینیی خۆی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕەوشڵتی بەرنامەی ھاوکاریی ٢٥ ساڵەی دوو وڵات لێک بداتەوە.
342/